قایمقامیه‌تى سلێمانى خواردنگه‌یه‌ك داده‌خات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18/1/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له‌لایه‌ن لێژنه‌ی سێی سه‌ر به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن به گشتی و ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری به تایبه‌تی، خوارده‌مه‌نیی (میلله‌ت) له گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داخرا".
باس له‌وه‌ش كراوه، له ڕاپۆرتی لێژنه‌كه‌دا هاتووه، خواردنگه‌كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری نه‌بووه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و سه‌رپێچییانه‌ی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، مۆڵه‌تی كاركردنی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رنه‌گرتووه، نه‌بونی مۆڵه‌تی كار شوێنه‌كه ڕووبه‌ڕووی داخستن ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، بۆیه به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی خواردنگه‌كه داده‌خرێت، تا پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن ده‌بێت.
باسنيوز
