مه‌زڵوم كوبانێ: قسه‌كانی لاڤرۆڤ ورد و راست نین
له تویتێكدا، "مه‌زڵوم كوبانێ" نووسیویه‌تی: سه‌ركه‌وتوو بووین له ئیداره‌دانی ئه‌و دۆسییه‌یه و پاراستنی ئاسایش و ئاشتی ناوچه‌كه و جیهان، سه‌ره‌ڕای ئه‌م توانا سنوورداره‌ی هه‌مانه و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له توركیاوه هه‌ن بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی و ئاسایشی زیندانهكانمان.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌و راپۆرتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "سێرگی لاڤرۆڤ" باسیان ده‌كات، ورد و له‌جێی خۆیاندا نین.
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاندبوو، له زیندانه‌كانی هه‌سه‌ده‌دا ده‌ستگیركراوانی داعش راده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتبووی: مۆسكۆ له‌و ده‌نگۆیانه ده‌كۆڵێته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌سه‌ده له به‌رامبه‌ر پاره‌دا ده‌ستگیركراوانی داعش ئازاد ده‌كات.
