سەعدیە.. دوو هاووڵاتی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا
شێخ ئەحمەد زەرگوشی، بەڕێوەبەری شارەدێی سەعدیە ڕايگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 17/1/2020، لەسەر ڕێگای خانەقین ـ شارەدێی سەعدیە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پرادۆ وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە 2 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و هاووڵاتییەكی دیكەش بەسەختی بریندار بووە".
گوتیشی "بریندارەكە بۆ چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی بەعقووبە كراوە".
ڕوونیشی كردەوە: "بەهۆی ڕووداوەكەوە زیانێكی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەكەش كەوتووە".
باسنيوز
