لێدوانێک لە گوتەبێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە

لێدوانێک لە گوتەبێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە
گوتەبێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانێکی لەبارەی نقوومبوونی به‌له‌مێك له‌ نێوان تورکیا و یۆنان بڵاو کردەوە.

جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، لە چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێك له‌ نێوان تورکیا و یۆنان، بەداخەوە ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ قوربانی، كه هه‌ندێك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدابوو.

گوتەبێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەشڵێت: "رێزدار مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، وێرای ده‌ربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، دەزگاکانی حکوومەتیشی راسپارد کە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بکەن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان".










باسنيوز
Top