لاوانی کورد لەگەڵ ئەوە نین هەرێمی کوردستان ببێتە گۆڕەپانی جەنگ

لاوانی کورد لەگەڵ ئەوە نین هەرێمی کوردستان ببێتە گۆڕەپانی جەنگ
فەلاح حەسەن کە لاوێکی کوردە و جێگری یەکەمی ھەردوو سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوروووپا و جیھانە، لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی سەرۆکایەتیی لاوانی ئەورووپا و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی لاوانی سیاسیی قوبرس باسی لە دوایین گۆڕانکارییەکانی عیراق و دوایین ڕەوشی ھەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبوان کرد و ئاماژەی بە دوایین ھێرشی مووشەکی کۆماری ئێران کرد بۆ سەر ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان .

فەلاح حەسەن بەئامادەبوانی ڕاگەیاند کە لاوانی کوردستان و بەڵکوو گەلی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی و حکوومەتەکەشی ھیچ کات لەگەڵ ئەوەدا نین کە خاکی ھەرێمی کوردستان ببێتە گۆڕەپانی جەنگی ھەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران، سەرەنجام ھەرێمی کوردستان دۆستی ئەمەریکایە و دراوسێی ئێرانیشە کە ھاوکات دۆستایەتی و دراوسێیەتیمان لەگەڵ ئێرانیش کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا لاوانی قوبرس دۆستایەتی خۆیان بۆ لاوانی کوردستان نیشان دا و ھیوایان خواست کە ھەرێمی کوردستان و گەلەکەی لەم تەنگەژەیەدا پارێزراو بن.










باسنيوز
Top