قایمقامی خانەقین پاش 17 ساڵ گۆڕدرا

قایمقامی خانەقین پاش 17 ساڵ گۆڕدرا
دلێر حەسەن، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، لەسەر پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رايگەیاند" ئەمڕۆ وەك قایمقامی خانەقین دەستبەكار بووم."

گوتیشی: "وەك چۆن پێشتر و لەكاتی بەڕێوەبردنی پۆستە جیاوازەكانی دیالە هەوڵم داوە داكۆكی لە كورد بكەم، هەوڵ دەدەم جیاوازی لە نێوان نەتەوەكان و كەسانی سەر بە حزبەكاندا نەكەم و خزمەت بكەم."

ئەوەشی خستە ڕوو: "هۆكاری دەستبەكاربوونی من لەو پۆستە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە قایمقامی پێشتر كاك محەمەد مەلا حەسەن خانەنشین بووە".

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لە ساڵی 2003 وە تا ئێستا كە 17 ساڵ دەكات محەمەد مەلا حەسەن قایمقامی خانەنشینكراوی كورد، لەسەر پشكی یەكێتی قایمقامی خانەقین بووە.










باسنيوز
Top