كەمێكی تر وەزیری دەرەوەی قەتەر دەگاتە هەولێر

كەمێكی تر وەزیری دەرەوەی قەتەر دەگاتە هەولێر
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە شێخ محەمەد کوڕی عەبدولڕەحمانی دووەم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بە سەردانێكی فەرمی بگاتە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەریمی كوردستان كۆدەبێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە شێخ محەمەد بە سەردانێكی فەرمی سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ سەركۆماری ئەو وڵاتە و سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر و وەزیری دەرەوەیدا كۆبووەوە.


وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دیدارەكانیدا لە بەغدا ئاماژەی بەوە دابوو كە پێشنیازی نێوەندگیری لایەنە ناکۆکەکانی عێراق و ناوچەکەی خستووەتەڕوو، بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی عێراق.











باسنيوز


Top