12 یاسای خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان ھەڵدەوەشێنەوە

 12 یاسای خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان ھەڵدەوەشێنەوە


ئێستا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی نووسینەوەی یسایەکی گشتگیری خانەنشینییە و بڕیارە ماوەی شەش مانگی داھاتوودا حکوومەت پرۆژەی خانەنشینیی گشتگیر بنێرێتە پەرلەمانی کوردستان.

لە ھەرێمی کوردستان12 یاسای خانەنشینی جۆراوجۆر ھەیە و حکوومەت سەرجەم یاساکان ھەڵدەوەشێنێتەوە و و بۆ ڕێکخستنەوەیان پرۆژە یاسایەکی گشتگیر رەوانەی پەرلەمان دەکات.

لە کاتی خوێندنەوەی دووەمدا بۆ پرۆژە یاسای چاکسازی تیمی حکوومەت کە بەشداریی دانیشتنەکە بوون لەبارەی پرۆژە یاسای خانەنشینی رایان گەیاند تیمی یاسایی حکوومەت سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەکی گشتگیرن بۆ خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان کە لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە تا فەرمانبەری ئاسایی بە یەک یاسا خانەنشین دەکرێن.



بەپێ زانیارییەکان کەلە سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانەوە دەستی کەوتووە، بریارە لە ماوەی شەش مانگی داھاتوودا پرۆژەکە دەنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بینای پەرلەمان بە میدیاکانی راگەیاند: "ئەو پرۆژە یاسایە گشتگیرە و تەوای خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان لە یەک یاسای خانەنشینیدا جێگیر دەکات".







باسنيوز
Top