پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بە وەزارەتی دارایی درا
عابد مزووری، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕاگەیاند، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ١ی ٢٠٢٠، حکوومەتی عێراق ڕەزامەندیی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نارد، ”ئێمەش پارەکەمان داوەتە وەزارەتی دارایی".
جەختی کردەوە وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خێرا دەکات.
بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، مانگانە٤٥٤ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێردرێت.
ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ١ی ٢٠٢٠، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی ٢٠١٩ی فەرمانبەران دەستی پێکرد و چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی بەشێکی زۆری وەزارەت و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
باسنيوز
