دەرچوانی دانەمەزراو لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان کۆ بوونەوە

دەرچوانی دانەمەزراو لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان کۆ بوونەوە
ئەمڕۆ سێشەمە 14/1/ 2020 بۆ داواكاریی دامەزراندن، ژمارەیەكی بەرچاو لە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگەكان لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان لە شاری كەلار کۆ بوونەوە.

لەمبارەوە هاوكار محەمەد، وەك یەكێک لە نوێنەرانی دەرچوانی دانەمەزراو، رايگەیاند: "ئەوان وەك دەرچوانی دانەمەزراو هاتوونەتە بەردەم ئیدارەی گەرمیان و تەنیا داوای دامەزرادن دەكەین."

ئەوەشی خستە ڕوو: "پێشتر لەبارەی دامەراندنەوە چەندین بەڵێن دراوە بە دەرچوان، بەڵام هیچیان جێبەجێ نەكراون".

هەر ئەمڕۆ بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان بەڵێنیان دا داواكاریی خۆپیشاندەران بۆ سەرووی خۆیان و بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرز بكەنەوە.













باسنيوز
Top