بارهگاى بارزانى برووسكهیهكى سهرهخۆشى بڵاو كردهوه
ئهمڕۆ چوارشهممه 2/10/2019، بارهگاى بارزانى بە بۆنەی كۆچی دوایی كەرەمێ ئەنکۆسی كەسایەتیی كوردی گۆرجستان، برووسكەیهكى سەرەخۆشیی بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناسراوی كوردی ئێزیدیی گۆرجستان و، بیرمەند و نووسەر و هونەرمەند كەرەمێ ئەنکۆسیمان پێ گەییشت. ئەو كەسێكی نیشتیمانپەروەر بووە و لە ژیانی خۆیدا خزمەتێكی زۆری دۆزی كورد كردووە لە بوارە جیاجیاكاندا و لە دەست دانی خەسارەتێكی گەورەیە".
ههر له برووسكهكهدا ئهوهش خراوهته ڕوو: "بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و تەواوی كوردانی گۆرجستان و وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو كەرەمێ ئەنکۆسی بە ڕەحمەتی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك بدات".
دهقى برووسكهكهى بارهگاى بارزانى:
برووسكەی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی كەرەمێ ئەنکۆسی كەسایەتیی كوردی گۆرجستان
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو كەرەمێ ئەنکۆسی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناسراوی كوردی ئێزیدیی گۆرجستان و، بیرمەند و نووسەر و هونەرمەند كەرەمێ ئەنکۆسیمان پێ گەییشت. ئەو كەسێكی نیشتیمانپەروەر بووە و لە ژیانی خۆیدا خزمەتێكی زۆری دۆزی كورد كردووە لە بوارە جیاجیاكاندا و لە دەست دانی خەسارەتێكی گەورەیە.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و تەواوی كوردانی گۆرجستان و وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو كەرەمێ ئەنکۆسی بە ڕەحمەتی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك بدات.
بارەگای بارزانی
٢ـی ١٠ـی ٢٠١٩
