یهكێك له بریندارانی رووداوێكی هاتووچۆ له رانیه گیانی لهدهستدا
کەمێک پێش ئێستا، سەرباز عەبدوڵای تەمەن 33 ساڵ، کە شۆفێری یەکێک لە دوو ئۆتۆمبێلی رووداوەکە بوو، گیانی لەدەستدا.
بە گوتەی کەس و کارەکەی، سەرباز لەدایکبووی ساڵی 1987ـە، خێزاندارە و باوكی کچێکی تەمەن سێ ساڵانە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، لە نزیك دەربەندی رانیە، پێنج هاووڵاتی بریندار بوون، کە دووانیان برینەکەیان سەخت بوو.
ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی قەمەرە لەجۆری نیسان سەنی و جێڵی ڕوویدابوو.
