سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكردەوە
لە پەیامەكەی سەرۆكدا كە لە هەژماری فەرمیی بارەگای بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)دا بڵاوكراوەتەوە، هاتووە "به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه‌ی پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ر و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتیم پێگه‌یشت".
سەرۆك بارزانی نووسیویەتی "فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه هاوخه‌باتێكی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر بوو له رۆژه سه‌خته‌كانی ده‌ستپێكی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش و درێژه‌دان به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی".
لە كۆتاییشدا دەڵی "به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و خزمان و دۆست و ئاشنایان و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و له خودای گه‌وره داواكارم ئارامی و سه‌بووری به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات".
باسنيوز
