كاره‌باى سلێمانى دانیشتوانى به‌كره‌جۆ ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/9/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى سلێمانى ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگادارى دانیشتوانى به‌كره‌جۆ ده‌كه‌ینه‌وه، له سبه‌یه‌وه دانانى پێوه‌رى زیره‌كى ماڵان ده‌ست پێ ده‌كات، بۆ سه‌لامه‌تیى تیمه‌كانى كاركردنى تۆڕى زیره‌ك و هاووڵاتییان، ئه‌و فیده‌رى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، هیچ كاره‌بایه‌كیان نابێت".
له ئاگادارییه‌كه‌دا ئاماژه به پلانى دانانى پێوه‌ره‌كان دراوه، كه ئه‌و ماڵانه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌رى (164)، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 29/9/2019 له كاتژمێر 8ى به‌یانى تا 5ى ئێواره كاره‌باى نیشتمانى و مۆلیده‌یان نابێت، پاشان كاره‌بایان ئاسایی ده‌بێته‌وه.
كاره‌باى سلێمانى داوا له دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌كات كه بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانیان، هاوكارى تیمه‌كانیان بن.
باسنيوز
