له بناری قه‌ندیل دوو منداڵ له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بریندار بوون
گوندی زێوكه ده‌كه‌وێته سنووری ناحیه‌ی ژاراوه‌ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر.
شه‌وی رابردوو و ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا دوو جار به چڕی گونده‌كه‌یان بۆردومان كرد.
یوسف خدر عەبدوڵڵا دانیشتوی گوندی زێوکە راگەیاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه، فڕۆكه‌كانی توركیا گەڕاونەتەوە ئاسمانی بناری قه‌ندیل و گوندی زێوکەیان بۆردوومان کردووه‌تەوە.
بۆردومانەکە دوای ئه‌وه دێت، كه شەوی رابردوو فڕۆکەكانی تورکیا ئەو گوندەیان بۆردومان کرد و بەو هۆیەوە سێ هاووڵاتی گوندی زێوکە بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، گوندنشینان لەترسی بۆردوومانەکان بە تەواوی گوندەکەیان چۆڵکردووە و پەرتەوازەی ناوچەکانی تر بوون و ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشتووە.
