که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ستی په‌که‌که و داعش سکاڵا تۆمار ده‌که‌ن
تاڤگه عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، ڕايگەیاند: " له‌لایه‌ن ئه‌و خێزانانه‌ی که کچه‌کانیان له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه براون بۆ قه‌ندیل، کۆمه‌لیک سکاڵامان به‌ده‌ست گه‌یشتووه و ته‌مه‌نی کچه‌کانیش نه‌گه‌یشتووه‌ته ١٨ ساڵ و ئێمه‌ش سه‌رجه‌م سکاڵاکانمان بۆ داواکاری گشتی به‌رز کردوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی بڕیاری پێویستین له‌و باره‌وه".
گوتیشی: "تا ئێستا نازانرێت ژیانی ئه‌و کچانه چۆنه له‌ناو په‌که‌که و رێگاش نادرێت که‌سوکاریان بیانبینن و که‌سوکاریان نا‌وێرن به ئاشکرا سکاڵا تۆمار بکه‌ن".
تاڤگه عومه‌ر راشی گه‌یاند: "چه‌ند که‌یسێکی دیکه‌ش ناو داعش بووه که پیاوه‌کان ژن و منداڵه‌کانیان بردووه‌ته ناو داعش و چه‌ند که‌یسێکی کچان له‌ناو داعش هه‌بوون و له داهاتوودا ریزبه‌ندی سکاڵاکان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه".
باسنيوز
