هه‌ولێر.. پۆلیسى كۆمه‌ڵگه‌یی هەڵمەتێك ده‌ست پێ ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26/9/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، ئه‌مڕۆ بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی هەڵمەتێکیان لەژێر ناونیشانی (هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی قوتابییان لە تاوان و تاوانکاران) بۆ قوتابییان و کۆمەڵگه ده‌ست پێ كرد.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئەم هەڵمەتە بۆ ساڵی خوێندنی 2019 - 2020 بەردەوام دەبێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ و له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، چەندین نامیلکە و بڵاوکراوەیان بەسەر قوتابییان و ئامادەبواندا دابەش کرد، کە چەندین ئامۆژگاری و ڕێنمایی لەخۆ گرتبوو.
باسنيوز
