دوو کەیسی گەندەڵی ڕادەستی لێژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان دەکریت

دوو کەیسی گەندەڵی ڕادەستی لێژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان دەکریت
ئەندامێکی لێژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، دوو کەیسی تایبەت بە گەندەڵی، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە، رەوانەی لێژنەکەیان کردووە.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لێژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند، ئەو دوو کەیسە، بابەتی ٢٠ ملیار دینارەکەی پایتەختی ڕۆشنبیرییە کە لە پارێزگای سلێمانیدا خەرج کراوە، لەگەڵ کەیسی خاڵە گومرگییەکانی کوردستان.

جەختیشی کردەوە کە هەردوو کەیسەکە رەوانەی لێژنەکەیان کراوە و بڕیارە ئەوان بەدواداچوونی بۆ بکەن.

ڕوونیشی کردەوە، لێژنه‌که‌یان هه‌موو ئه‌و که‌یسانه‌ وه‌رده‌گرێت که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ پرسی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌وه‌ هه‌یه‌ و دەبێت به‌ڵگه‌ی پێویست له‌گه‌ڵ که‌یسه‌کان ئاماده‌ بکرێت.

پێشتریش لێژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ٢٠ ملیار دینارەکەی پایتەختی ڕۆشنبیری، سەردانی شاری سلێمانییان کردووە.











باسنيوز
Top