له حاجى ئۆمه‌ران سێ تۆمه‌تبارى ئێرانى به‌هۆى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، له به‌روراى 24/9/2019دا، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى بنكه‌ى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانى حاجى ئۆمه‌ران، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌شت كیلۆگرام كریستاڵدا بگیرێت، هه‌روه‌ها سێ تۆمه‌تبارى ئێرانیش به ناوه‌كانى (س، ق، ا)، (ش، ا، ا) و (ا، ح، د) به‌هۆیه‌وه ده‌ستگیر كران.
باس له‌وه‌ش كراوه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر 50 گرام تلیاكدا بگیرێت، تۆمه‌تبارانیش تلیاكه‌كه‌یان له‌ناو گوێز و (عه‌سا)ى ده‌ستیدا شاردبووه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، كه تۆمه‌تباران دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، به‌پێى یاساى 14ى مادده هۆشبه‌ره‌كان، په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباران ڕێك خرا و ڕه‌وانه‌ى به‌رده‌م دادوه‌ر كرا.
باسنيوز
