13ـمین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به به‌شداریی 300 كۆمپانیا له 24 وڵاتەوە دەكرێته‌وه
ئهسهكهندهر محه‌مه‌د گوتی: "ڕۆژی30ی ئه‌م مانگه، سەعات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ، پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به به‌شداریی300 كۆمپانیا له 24 وڵاتەوە ده‌كرێته‌وه، كه پێشانگایه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و چه‌ند بوار له‌خۆی ده‌گرێت، وەک كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خۆراك. بۆیه پێشبینی ده‌كرێت سه‌رنجی پسپۆڕان و خاوهنكاران و بازرگانان و خاوه‌ن پرۆژەکان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت."
ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د گوتیشی: "بڕیاره ئه‌و پێشانگایه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بێت و زۆرترین خه‌ڵك سەردانی ده‌كەن."
محه‌مه‌د باسی له‌وه‌ش كرد: "هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی فه‌ره‌نسا و كه‌نه‌دا و كوێت و قه‌ته‌ر و توركیا و ئێران و هیندستان و لوبنان و سریلانكا و ئۆكرانیا و كه‌نه‌دا و چین و پۆلۆنیا و سوید و میسر و سعوودیه و ئۆردن و كینیا و ئه‌مه‌ریكا و مالیزیا و ئیمارات و هۆڵه‌ندا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان."
گوتیشی: "ئه‌و پێشانگایه گشتییه و ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه و هه‌موو بواره‌كان له‌خۆی ده‌گرێت و مه‌به‌ستیشمانه زۆرترین كۆمپانیا و وڵات بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕاكێشین."
