سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتن بۆ پارێزگاری تازەی هەولێر دەخوازێت
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە پارێزگاری تازەی هەولێر كرد و وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی خۆی، هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كارەكانیدا بۆ خواست.
لە دانیشتنی ژمارە ٧٠ی ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ٩ی ٢٠١٩ی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و لەڕێگەی دەنگدانی ئاشکراوە، دکتۆر فرسەت سۆفی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا.
فرسەت سۆفی بە دەنگی (٢٧) ئەندام لە کۆی (٢٨)ی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بە پارێزگار هەڵبژێردرا.
پاشان ڕۆژی دووشەممە ١٧ی٩ی٢٠١٩ لە ڕێوڕەسمێکدا لە بەردەم نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فرسەت سۆفى وەک پارێزگارى نوێى هەولێر سوێندى یاسایى خوارد و ڕۆژی سێشەممە ١٧ی٩ی٢٠١٩ لە بینای پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فرسەت سۆفی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد.
باسنيوز
