لە كەركووك بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان یادی ریفراندۆم کرایەوە
هەرچەندە نەیارانی كورد دژی ئەو ریفراندۆمە وەستانەوە و بۆ ئەم قۆناخە ئەنجامەكەی سڕ كراوە، بەڵام چاودێرانی سیاسی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە هەر رۆژێك دێت و ئەنجامی ئەو ریفراندۆمە دەخرێتەوە مەیدان و كورد هەر دەبێت بە دەوڵەت.
بەڵام، بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە شارەكە لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە داگیر كرا، ئێستا هەموو جۆرە ئاڕم و ئاڵایەك لە كەركووك رێگەپێدراوە جگە لە ئاڵای كوردستان نەبێت، تەنانەت ئاڵای كوردستان لەنێو ئۆتۆمبێلی تایبەتیشدا ببینرێت، ئەوە لەلایەن هێزی سەپێنراوی سەربازییەوە ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.
كەركووكییەكان لە دووەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، بێ گوێدانە دەسەڵاتی سەربازی لە شارەكە لە شوێنە گشتییەكان ئاڵای كوردستانیان هەڵكرد و یادی ئەو رۆژەیان پیرۆز كرد.
باسنيوز
