هاتوچۆى سلێمانى شۆفێرانى بارهه‌ڵگر ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/9/2019، په‌یجى ڕادیۆى فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکاته‌وه، کە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری قەبارەی چوار تەن بەرەو سەرەوەیان لایه، لە بەرواری 21/9/2019 لە کاتژمێر 7 و 30 بۆ 8 و 30ی بەیانی، هاتنە ناوەوە بۆ شەقامی بازنەیی مەلیک مه‌حموود و سەنتەری شار قەدەغەیە، جگە لە ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەکان".
باس له‌وه‌ش كراوه: "دەرکردنی ئەم بڕیارە لە لایەن هاتوچۆی سلێمانییەوە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی دایە، هه‌روه‌ها بەهۆی دەستپێکردنی وەرزی خوێندن و سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان و نەهێشتنی دروستبوونی لۆدی زۆر لەو کاتەی کە دیاری کراوە".
باسنيوز
