سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی: به‌به‌رچاوی ئێمەوە بە تانکه‌ر نه‌وتی کەرکووک دەبرێ
سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی له ئەنجومەنی پارێزگای که‌رکووک رایدەگەیەنێت، رۆژانە بە بەرچاوی کەرکووکییەکانەوە نەوتی شارەکە دەبرێت.
محه‌مه‌د که‌مال، سه‌رۆکی لیستی برایه‌تی له ئەنجومەنی پارێزگای که‌رکووک راگەیاند، به‌به‌رچاوی که‌رکووکییه‌کانه‌وه تائێستاش نه‌وت ده‌برێته ده‌ره‌وه.
محەمەد کەمال هەروەها رایگەیاند، هه‌موو لایەنەکانی کەرکووک ده‌زانن ئه‌م نه‌وته چۆن و بۆ کوێ ده‌ڕوات و گوتی، “تا ئه‌م دۆخه کۆنترۆڵ نه‌کرێت، پرۆسه‌ی بردنی نەو بە تانکەر به‌رده‌وام ده‌بێت”.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کەرکووک و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیان داگیر کرد و جگە لە دەرکردن و سووکایەتی بە کورد، نەوتی ئەو ناوچانەش دەدزن.
باسنيوز
