كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد
پەیامنێری خەندان لە هەولێر رایگەیاند، كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد وە و به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، كه دوه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانه، رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دوه‌مى پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان (ریفراندۆم) وتارێک پێشکەش دەکات.
ته‌وه‌ری دوه‌می كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می هه‌مواری یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه له دانیشتنی رابردو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا .
خه‌ندان
