ئاری عەبدوللەتیف، شاعیر و ڕۆژنامەنووس و پەرلەمانتاری خولی پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان: ڕیفراندۆم ژەھریش بێ دەیخۆمەوە چونکە خشتی بناغەی دەوڵەتبوونە

ئاری عەبدوللەتیف، شاعیر و ڕۆژنامەنووس و پەرلەمانتاری خولی پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان:  ڕیفراندۆم ژەھریش بێ دەیخۆمەوە چونکە خشتی بناغەی دەوڵەتبوونە
شاعێرێکی ناسراوی کوردستان، قەسیدەیەکی شیعری بەناوی (ئەگەر دەوڵەتمان ھەبوایە) بۆ یادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بڵاو دەکاتەوە و ئەو شاعیرە دەڵێت، ڕیفراندۆم بناغەیەکی گەورەیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی و ئەگەر ڕیفراندۆم ژەھریش بێت دەیخۆمەوە.



ئاری عەبدوللەتیف، شاعیر و ڕۆژنامەنووس و پەرلەمانتاری خولی پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: "قەسیدەکی شعریم بۆ یادی ڕیفرۆندامی سەربەخۆیی کوردسان نووسیوە، بێگومان ڕۆژی ٢٥⁄٩⁄٢٠١٩ لەم ڕۆژە مێژووییەدا قەسیدەکەم بە شێوەیەکی کوالێتی بەرز بەدەنگ و ڕەنگ بڵاو دەکەمەوە".



گوتیشی: "بە درێژایی مێژووی کورد تاوەکوو ئێستا ڕۆژێکی مێژوویی پڕشنگداری نییە کە ھەست بە بوون و کیانی خۆی بکات، جگە لەو ڕۆژەی کە بڕیاری دا ڕیفراندۆم ئەنجام بدات، بۆیە ڕیفرۆندۆم تاپۆیەکی ڕەشە ئەگەر ڕیفراندۆم ژەھریش بێت ئەیخۆمەوە".



ئاری عەبدوللەتیف، ئاماژەی بەوەش دا: "ئەگەر جارێکی دیکە ڕیفراندام بکرێتەوە، من یەکەم کەس دەبم کە دەنگی پێ دەدەم، چونکە ڕیفراندام ھەنگاوێکە بۆ بە دەوڵەتبوون و ئەوەی دەوڵەتی نەبێت، خودی خۆشی بوونی نییە، ھەروەھا ئەو ڕیفراندۆمەی کردوومانە خشتی بناغەی دەوڵەتبوونە، بۆیە یادکردنەوەی ڕۆژێکی وەکوو ڕیفراندۆم ئەگەر بە نووسین یاخود بە شعریش بێت، یان لەڕێگەی میدیاوە بێت، بۆ ئایندە کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت بۆ بینای بوون بە دەوڵەت".










باسنیوز
Top