هاونیشتمانییانی هەڵەبجە دەتوانن ناوی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن

هاونیشتمانییانی هەڵەبجە دەتوانن ناوی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن
هاتووچۆی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، هاونیشتمانییانی هەڵەبجە دەتوانن ناوی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانەوە بکەن بە پارێزگای هەڵەبجە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، عەمید حەسەن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کرد، لە سبەی 25-9-2019 هەرکەسێک بیەوێت دەتوانێت مامەڵەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ هەڵەبجە بکات.

بەو گۆڕانکارییە، ئەگەر هاونیشتمانییەک تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی عێراق - سلێمانی بێت، دوای گۆڕینی دەبێتە عێراق - هەڵەبجە.

بە گوتەی عەمید حەسەن عەبدوڵڵا، بەهۆی چەند هۆکارێکی تەکنیکییەوە ئێستا تەنها ناوی پارێزگاکان دەگۆڕدرێت و ناتوانن ژمارەی نوێ بدەن بە ئۆتۆمبێلەکان.
Top