له‌ هه‌ولێر عه‌ره‌بێك دایكى خۆى كوشت

له‌ هه‌ولێر عه‌ره‌بێك دایكى خۆى كوشت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، كه‌سێكى به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب دایكى خۆى كوشتووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24/9/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "له‌ به‌روارى 15/9/2019دا، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی نەخوازراو لە گوندی مورتکە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ دەرکەوت کەسێک دایكى خۆى كوشتووه‌".

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا و له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه‌،لەمبارەیەوە نەقیبی پۆلیس فەرمان عه‌بدوڵا محه‌مه‌د، ئەفسەر لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دارەتوو ڕاى گه‌یاندووه‌: "ئاگادار کراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی مورتکە، ئێمەش دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی ڕووداوه‌كه‌، دەرکەوت کەوا کەسێک بە ناوی (خ، ا، ڤ) تەمەن 19 ساڵ بە ڕەگەز عەرەب، دایكى خۆى بە ناوی (س، ا) كوشتووه‌، دوای ڕووداوەکە تۆمەتباره‌كه‌ بۆ ناحیەی (شەرگات)ى سەر بە پارێزگای مووسڵ ڕاى كرد، دواتر توانرا بهێنرێتەوە و دەستگیر بکرێت".

پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، دادوه‌ریش بڕیاری دا بە بەندکردنی تۆمەتبار بە پێی ماددە 405 لە یاساى سزادانى عێراقى.













باسنيوز
Top