دیالە.. بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە حەوت كەس بوونە قوربانی

دیالە.. بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە حەوت كەس بوونە قوربانی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 24 / 9 / 2019 لە ئەنجامی دوو رووداوی هاتوچۆ لە سنووری قەزای شارەبانی سەر بە دیالە چوار كەس گیانیان لەدەست داوە و سێ كەسی دیکەش بریندار بوون.

بەشیر عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی شارەدێی "جەلەولا"ی سەر بە قەزای خانەقین، راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سنووری جەلەولا دوو كەس گیانیان لەدەست داوە و سێ كەسی دیکەش بریندار بوون.

بریندارەكان لە نەخۆشخانەی جەلەولان و لەژێر چاودێریی پزیشكدان.

هاوکات عەدنان محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانیی شارۆچكەی شارەبان، رايگەیاند: "پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە لە ئاكامی وەڕگەڕانی ئۆتۆمبیلێك لە جۆری "كیا" لە ناوچەی "ئیمام وەیس"ی نێوان خانەقین و شارەبان، دوو كەس گیانیان لەدەست داوە كە خەڵكی شارۆچكەی شارەبانن".












باسنيوز
Top