دوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم و عێراق لیژنەی هاوبەشیان پێکهێنا
گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ٩ی ٢٠١٩ هەردوو وەزارەت لێژنەكان دروست دەكەن و لەڕێگەی نوێنەرایەتی لە بەغداوە دیدارەكان ڕێك دەخرێن و لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆ دەبنەوە".
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوش كرد: "لایەنی عێراقی ڕایان گەیاندووە كە هیچ بەڵێنێك بۆ بابەتەكان نادەن، تا ئەوكاتەی لێژنەكانی هەردوولا كۆ دەبنەوە و دەگەن بە ئەنجامێك، دواتر وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەوكاتەش ڕای دەگەیەنین ئەوان دەتوانن چیمان بۆ بكەن".
سەبارەت بە داوكارییەكانی لایەنی هەرێم لە لایەنی عێراقی، كوێستان محەمەد گوتی: "پرۆژە، دەستەبەری كۆمەڵایەتی، بەكار خستنی كرێكاران، سندووقی قەرزی بچووك، تۆڕی چاودێریی خێزان و كەمئەندامان لە نێوان هەر دوولامان هەیە داومان كردووە، هەرچەندە ئەوان ئیستجابەی زۆر باشیان هەیە، بەڵام هیچ بەڵێنێكی پێش وەختیان نەدا".
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەوەشی خستە ڕوو: "بانكی ناوەندیی عێراق پارە بە گەنجە عێراقییەكان دەدات، بۆ ئەوەی پرۆژەی بچووكی پێ بكەن، ئێمەش داوامان لێكردن ئەو قەرزانەش بە هەرێمی كوردستان بدەن بۆ ئەوەی گەنجەكانمان پرۆژەی پێ بكەن، بەڵام ئەوان ڕایان گەیاند كە تاوتوێی بابەتەكە دەكەن."
باسنيوز
