کوڕه كوردێك بەشێک لە جگەری دەبەخشێتە باوکی
کەسوکاری ئەو نەخۆشە ڕايانگهیاند: "عوسمان محەمهد ماوەیەکە تووشی نەخۆشیی جگەر بووە و چارەسەری لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بوو، بۆ ئەم مەبەستەش ڕەوانەی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان کراوە، بۆ نەشتەرگەریی چاندنی جگهر، بریاڕ وایە ئەمڕۆ سێشەممە 24/9/2019 لە ھیندستان، نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجام بدرێت".
باسیان لهوهش كرد، کوڕی نەخۆشەکە بریاری داوە بەشێک لە جگەری خۆی ببەخشێت بە باوکی.
ئەو کوڕە لەگەڵ باوکی چووهته ھیندستانی، تەمەنی سەروو 18 ساڵە و دانیشتووی ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوای سەر بە پارێزگای ھەڵەبجەن.
باسنيوز
