لە شەش مانگدا 121 کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید و بریندار بوون
بە پشتبەستن بە ئاماری ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە شەش مانگی ڕابردوودا واتە لە(٢١ی مارسەوە هەتا ٢١ی سیپتەمبەری ٢٠١٩)، لانیکەم ١٢١ کۆڵبەر و کاسبکار لەسەر سنوورەکان و جاددەکانی کوردستان کوژراون، یان بریندار بوون، کە ٨٤٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٣٨ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٨٣ کۆڵبەریش بریندار بوون.
لەو ژمارەیە دوو کۆڵبەر بە تەقەی چەکدارانی تورکیا و کۆڵبەرێکیش لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە کوژراون.
شێوەی قوربانیبوونی کۆڵبەران:
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٠٤ حاڵەت (٢٧ کوژراو و ٧٧ بریندار) کە دەکاتە ٨٤٪ کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ١٠ حاڵەت (٧ کوژراو و ٣ بریندار) معاکە دەکاتە ٨.٥٪ کۆی حاڵەتەکان.
مین: ٤ حاڵەت ( ١ کوژراو و ٣ بریندار) کە دەکاتە ٤٪ کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ٣ حاڵەت (٢ کوژراو و ١ بریندار) کە دەکاتە ٣.٥٪ کۆی حاڵەتەکان
جیاکردنەوەی قوربانییەکان بە پێی پارێزگا:
پارێزگای ورمێ: ٨٣ حاڵەت (٢٣ کوژراو و ٦٠ بریندار).
پارێزگای سنە: ٢٨ حاڵەت (١٢ کوژراو و ١٦ بریندار).
پارێزگای کرماشان: ١٠ حاڵەت (٣ کوژراو و ٧ بریندار).
باسنیوز
