ترەمپ ناوبژیوانیی ماکرۆن لەنێوان واشنتن و تاران رەت دەکاتەوە

 ترەمپ ناوبژیوانیی ماکرۆن لەنێوان واشنتن و تاران رەت دەکاتەوە


سەرۆکی ئەمریکا ناوبژیوانیی سەرۆکی فەرەنسا لەنێوان وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامیی ئێران، رەت دەکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسای بە ”هاوڕێ“ی خۆی وەسف کرد.

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی هەوڵی ئیمانوێڵ ماکرۆن بۆ ناوبژیوانی لەنێوان ئەمریکا و ئێران، رەت کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ”پێویستمان بە نابژیوان نییە.. ماکرۆن هاوڕێمە، بەڵام پێویستمان بە ناوبژیوان نییە“.

سەرۆکی ئەمریکا رەتیشی کردووەتەوە کۆبوونەوە لەگەڵ حەسەن رۆحانیی سەرۆکی ئێران لە بەرنامەی کاری ئەم هەفتەیەیدا هەبێ، بەڵام بە دووریشی نەزانی لە نیویۆرک کۆبوونەوەیەکی لەم چەشنە روو بدات.









باسنیوز
Top