نرخی کارەبای پڕۆژە کشتوکاڵییەکان کەم کرایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە لە دیوانی وەزارەت حوسێن حەمە كەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند لەمەودوا نرخی پێدانی كارەبای بە كێڵگە پەلەورییەكان و گەنجینەكانی ساردكەرەوە كەم دەبێتەوە، هەروەها هاوردەكردنی ترێش قەردەغە كراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد: "لە درێژەی هەوڵەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بڕیار درا بە كەمكردنەوەی نرخی پێدانی كارەبای نشتیمان بۆ كێڵگە پەلەوەرییەكان و گەنجینە ساردكەرەوەكان لە 130 دینارەوە بۆ 30 دینار بۆ هەر كیلۆ وات و ئەمەش دەبێتە هاندەرێك بۆ زیادبوونەوەی بەرهەمەكانی پەلەوەر".
گوتیشی: "لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوردەكردنی ترێ بۆ ناو هەرێمی کوردستان قەدەغە كراوە و ئەوەی لە بازارەكانیش هەیە بە شێوەیەكی نایاسایی هێندراوەتە ناو هەرێمی كوردستان و لە هەوڵەكانیشمان بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەو بە بەرهەمانەی بە نیاسایی دێنە ناوەی هەرێم، بە یەكجاری قەدەغە بكرێن و بەرهەمە خۆماڵییەکان لە بازارەكان ساغ بكرێنەوە"
باسنيوز
