پەکە‌که تۆمەتی سیخوڕی دەداتە پاڵ ژماره‌یه‌کی کادیر و لایەنگری خۆی له سلێمانی
به‌شێک له کادیر و ئه‌ندامانی په‌که‌که له سنووری سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی گه‌شتکردن چوون بۆ تورکیا و دوای هاتنه‌وه‌یان، لەلایەن پەکەکەوە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی تورکیا، لە حزبەکە دوور خراونەتەوە و بەشێکیشیان ترسیان لەوە هەیە پەکەکە زیانیان پێ بگەیەنێت
لەمبارەیەوە هیوا گه‌یلانی، به‌رپرسی لقی ١١ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕانیە ڕايگەیاند: ”پەکەکە گومانیان له‌سه‌ر کادیره‌کانی خۆیان لا دروست بووه، هه‌موو جارێک که تورکیا باره‌گاکانی په‌که‌که بۆردومان ده‌کات، زۆر به وردی بۆردومانیان ده‌کات، بۆیه چه‌ند کادیرێکی خۆیان گرتووه و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، نه‌بادا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌بێت“.
ئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە بەپێی زانیارییەکانی ئەوان، بەشێکی زۆری ئەو کادیرانەی پەکەکە کە خەڵکی سلێمانین و سەردانی تورکیایان کردووە، دواتر لە ڕیزەکانی حزبەکە دەرکراون.
گوتیشی: ”ڕەنگە په‌که‌که خۆی گومانی ئەوەی لێ کردبن که بۆ کاری دیکە چووبنە تورکیا“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پاش بۆردومانکردنی دیار غەریب، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی پەکەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، بەرپرسانی پەکەکە بە چڕی باسیان لە بەسزاگەیاندنی ئەو کەسانە دەکرد کە ئەوان بە سیخوڕیان دەزانن.
باسنيوز
