سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی: به راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئارام پارێزگاری له كورد ده‌كه‌ین
گراهام ده‌ڵێت: "200 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سووریا ده‌مێننه‌وه و ژماره‌یه‌كی زیاتریش له عێراق ده‌بن"، گوتیشی: "ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی 1000 سه‌ربازی ئه‌وروپی ره‌وانه‌ی سووریا بكرێن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، له قۆناغی دوای تێكشكاندنی داعش، بارگرانیێكی زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌وروپییه‌كان و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "دوای نه‌مانی داعش، له80%ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چاودێریكردنی دۆخی سووریا له ئه‌ستۆی ئه‌وروپییه‌كان ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا باشترین بژارده‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كانی توركیا و پاراستنی هێزه كوردییه‌كان له سووریا".
گراهام ئاماژه‌ی به‌وه دا، " ئەم بڕیارەی سەرۆک زۆر باشە، چونکە رێگە بە ئێرانیش نادات بۆشاییەکە پڕبکاتەوە. هەروەها رێگە بە هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان تورکیا و کوردەکان نادات کە هاوکارمان بوونە".
k24-
