له شه‌ڕی نێوان دوو خێزان كوڕ و باوكێك بوونه قوربانی
بە وتەی پۆلیسی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، ڕوداوەکە لە کۆمەڵگای شکارتە لە سنووری ناحیەی بێتواتە ڕوویداوە و کوژراو و بریندارەکە کوڕ و باوکن.
ڕائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاند، تاکو ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر رووداوه‌كه دەستگیر نەکراوە، تۆمەتبارەکانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕایانکردوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوای رووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە ده‌ستی پێكردووه و دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوە بۆ ئه‌و كه‌یسه كراوه‌ته‌وه.
وه‌ك وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگه‌یاند، هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە تاکو ئێستا نەزانراوە و وتەیان لەبریندارەکە وەرگرتووە، بەڵام ئەوانیش نازانن بۆچی هێرشیان کراوەتەسەر.
k24-
