دەسەڵاتەکانی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک سنووردار کرا
بەپێی نووسراوێکی پارێزگای کەرکووک کە لە 29/1/2019ەوە دەرچووە و کۆپییەکیش ، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، لەژێر رێنمایی نوێی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم نووسراوەکانی دیوانی پارێزگای کەرکووک کە بە واژۆی راکان جبوری یاخود بریکارەکەی دەرکراوە، لە بوارەکانی گواستنەوەی نەوت، ئاسنی سیکراب، کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان و کارەکانی پارێزگا.
بەپێی نووسراوەکە، راکان جبوری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک جگە لە راییکردنی کاروبارەکانی دیوانی پارێزگا و هەماهەنگیکردن و ئاسانکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان دەزگا ئەمنییەکاندا لەچوارچێوەی دەسەڵاتی پارێزگار، هیچ دەسەڵاتێکی دیکەی نییە.
راکان جبوری دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی وەک پارێزگاری کەرکووک دیاری کرا.
باسنيوز
