ژووری ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە کەرکووک پێکهێنرا
بەپێی زانیارییەکان، سەعەد حەربە، کە فەرماندەی ژوورەکەی وەرگرتووە ئەمڕۆ فەرمانی دەست بەکاربوونی بۆ دەرکراوە، ئهمڕۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم هێزە عێراقیەکانی شارەکە ئەنجامدا.
ناوبراو سێ یاردەدەری بۆ خۆی دیاری کرد، کە یەکێک لە یاریدەدەرکانی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبیيە بە ناوی لیوا سائیر بەشیری، هەروەها دوو یاریدەدەری دیکەشی هەیە کە یەکێکیان لە پۆلیسی فیداڵییە و ئەوی دیکەیانیش له لیوای 61ی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە.
k24-
