فەرماندەیەکی سوپای پاسداران هەڕەشە لە چالاکوانانی فەرهەنگی دەکات
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (میهر) لیوا حەمزە فەلاح، جێگری فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان لە لێدوانێکدا بە توندی هێرشی کردووەتە سەر بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمە و ئاشکری کردووە ئەو جۆرە بەرنامانە شایستەی پێگەی فەرهەنگیی کوردستان نییە.
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران هۆشداریی داوە: "ئێمە وەک بەسیجییەک پێیان ڕادەگەیەنین چاوپۆشی لەو کارانەیان ناکەین و لەڕێگەی ناوەندە یاساییەکانەوە بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە دەکەین، چونکە لەو ڕیوڕەسمەدا هەموو ناوەرۆکی بابەتەکان بانگەشە بووە بۆ دژبەرانی شۆڕش"
شەوی پێنجشەممەی هەفتەی پێشوو لەژێر ناوەی "شەوانی کوردەواری" ڕیوڕەسمێک بۆ ڕێزلێنان لە کەسایەتیی شاعیری میللی و ناسراوی کورد، مەحیەدین حەقشناس گیرا لەم رێوڕەسمەدا چەندین کەسایەتیی فەرهەنگی باسیان لەسەر بەرهەمی مێژوویی و فۆلکلۆریی (شارەکەم سنە) لە نووسینی مەحیەدین حەقشناس کرد و بە بەشێک لە شوناس و پارێزەری مێژووی سنەیان ناودێریان کرد.
باسنیوز
