بەئامادەبونی کونسڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر ژنان و کچانی مەلیک تاوس لە زانکۆی جیهان بوون

بەئامادەبونی کونسڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر ژنان و کچانی مەلیک تاوس لە زانکۆی جیهان بوون

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٨/٣ لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدیەکان
بە ئامادەبوونی (تۆماسۆ سانسۆنێ) کونسلی گشتی ئیتاڵیا لەهەولێر هۆڵی (جیهان گالیری )لەزانکۆی جیهان لە شاری هەولێر ،پێشانگای تایبەت و فیلمی دیکۆمێنتاری بەناوی (مەلیک تاوس)ی بۆ هونەرمەند(رێبین چالاک) لە خۆگرت،لەپێشانگاکەدا کە بژاردەیەک لە هونەرمەندانی شێوەکار ونوێنەرانی وخەڵکی شەنگال ومیوانان ئامادەی بوون،هونەرمەند ماسکی ئەو ژن و کچانەی نمایش کرد کە بونە قوربانی ئەو تراژیدیایەی کەبەسەر خەڵکی شەنگاڵ هاتبوو، لەژێر هەر ماسکێک چیرۆکێکی ناخ هەژێن هەبوو،ماسکەکان بەسەربەرزیەوە لەبەرزیەوە ،پاکیزەیی خۆیان بەیان دەکرد، راستە ئەوان لەرووی دەروونیەوە ئازارێکی زۆر بە سیمایان دیاربوو،بەڵام بوون بە پەیامێکی مرۆڤایەتی تایبەت دژ بە ئەجێندای تیرۆرستان ، ئەم تاوانە دژە مرۆڤانەی بەرامبەریان ئەنجامدرا بووە هەوێنی ئەوەی ببێتە هۆکاری ئەوەی کەبەشێک لە رێکخراوەکان و وڵاتاتان بەجینۆسایدی بناسێنن،هەر لەم هۆڵەدا فیلمێکی دیکۆمێنتاری نمایش کرا کە گوزارشت بوو لەو کۆمەڵکوژیە،شایەنی باسە ئێزیدیەکان(٧٤) جارە کۆمەڵکوژ دەکرێن،پێشانگاکە تا رۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت.

بەئامادەبونی کونسڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر ژنان و کچانی مەلیک تاوس لە زانکۆی جیهان بوون
Top