جڤاتى گشتيى" گۆڕان خۆى يه‌كلا كرده‌وه
، له شوێنى كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتهكهى گۆڕان له سلێمانى، رايگه‌ياند، "كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى جڤاتى گشتيى كۆتايى هات و چه‌ند راسپارده‌يه‌ك به‌رز كرانه‌وه بۆ جڤاتى نيشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان".
گوتيشى: "جڤاتى گشتيى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێويسته گۆڕان به ئامانجى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى چاكسازى خۆى بچێته ناو حكومه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتيشى: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى ئه‌وه كراوه، كه له 100 رۆژى يه‌كه‌مى كاره‌كانى كابينه‌ى نوێ‌دا پێويسته جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى گۆڕان له كاروبارى حكومه‌تدا ره‌نگبداته‌وه".
"ئارام به‌ختيار" باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌مڕۆ "جڤاتى نيشتمانى" بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ تاوتوێكردنى راسپارده‌كان و جێكردنهوهيان له ئه‌جێنداى كۆبوونه‌وه‌كانيان له‌گه‌ڵ پارتى بۆ چوونه ناو حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه.
k24-
