فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی: سبەی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا بەشداری دەکەین
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەکو کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان دەکەین و بۆ دەنگدان بە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانیش ھێشتا بڕیاری کۆتاییمان نەداوە و سەیری دۆخەکە دەکەین و بۆچوون و پڕۆژەی خۆمان ھەیە و ئێستا باسی ناکەین."
عەبدولستار مەجید گوتیشی: "بۆ بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا لەگەڵ شاندی دانوستانکاری پارتی لە گفتوگۆداین و لەسەر ئەنجامی گفتوگۆکان دەمینێتەوە، کە بەشداری دەکەین، یاخود نا."
kdp-
