باڵیۆزی پاکستان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا
چوارشەممەی هەفتەی پێشوو لەسەر جادەی خاش – زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان پاسێکی هەڵگری هێزەکانی سوپای پاسداران کرایە ئامانج و پاش یەک سەعات گرووپی میللی – ئیسلامیی (جەیشولعەدڵ) بەرپرسیارێتیی ئەو تەقینەوەی گرتە ئەستۆ.
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەمبارەوە ڕای گەیاندووە، ئەمڕۆ باڵیۆزی پاکستان لە تاران بانگ کراوەتە وەزارەتی دەرەوە و خانم ڕەفعەت مەسعوود لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسیای ڕۆژهەڵات، نیگەرانیی ئێران لە بەرانبەر کردەوەی تەقینەوەی ئەو گرووپانەی لەناو خاکی پاکستانەوە دێنە ئێران، دەربڕاوە و ڕاشکاوانە داوا کراوە دەوڵەت و سوپای پاکستان بە جدی لەگەڵ ئەو گرووپانە بجووڵێتەوە کە بنکەکانیان لەناو خاکی پاکستاندایە".
هاوکات ئێران داوای لە پاکستان کردووە بەخێرایی هەوڵی دەستگیکردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی سیستان و بەلووچستان بدات.
هاوکات لە ڕۆژانی ڕابردوودا محەمەدعەلی جەعفەری فەرماندەی سوپای پاسداران وێڕای ڕەخنەگرتن لە پاکستان، هاوکات هەڕەشەی لە ئیمارات و سعوودیە کرد و گوتی ئەو دوو وڵاتە لە پشت ئەو کردەوانەوەن و ئێران تۆڵەی ئەو کوژراوانەی دەکاتەوە.
باسنيوز
