بۆ کۆبوونەوەکەی 18ـی شوبات بە فەرمی پەرلەمانتاران بانگهێشت دەکرێن
ئەمڕۆ شەممە 16-2-2019، سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان نووسراوێکی دەرکردووە و تێیدا رایگەیاندووە، کە کاتژمێر 11ـی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 18-2-2019، پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
سەرۆکی کاتیی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکە، کە دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، بڕیاری لێ دراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بڕگەکانی بەرنامەی کاری دانیشتنی (دەستپێک)ی پەرلەمان تەواو دەکرێن، کە گرنگترینیان هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانە.
باسنيوز
