مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆ بووەوە
ئەمڕۆ شەممە 16-2-2019، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن لەگەڵ گەڤین قیلیامسۆن، وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆ بووەوە.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 14-2-2019، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە خولی 55ـی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، گەیشتە ئەڵمانیا.
کۆنگرەی ئاسایشی میونشن ساڵانە لە ناوەڕاستی مانگی 2 لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا بە بەشداریی چەندین سەرۆک، سەرۆک وەزیران، وەزیرانی دەرەوە، بەرگریی و شارەزایانی سەربازیی و ئەمنیی جیهانی، ساز دەکرێت.
لەو کۆنگرەیەدا، سەرۆک و سەرکردە باڵاکانی جیهان تاوتوێی سەقامگیریی جیهان و شەڕی دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن.
مەسرور بارزانی، کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی هەرێمی کوردستان بەفەرمی بەشداریی کۆبوونەوەکانی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن دەکات، لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوانەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە باڵاکانی جیهان، ئەنجام داوە و ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ هەریەکە لەو سەرکردانە کۆ بووەتەوە؛
- محەمەدجەواد زەریف، وەزیریر دەرەوەی ئێران.
- بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا.
- گێر پێدهرسن، نوێنهری سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ كاروباری سووریا.
باسنيوز
