خاڵە گومرگییەكانی نێوان كەركووك و ھەولێر و سلێمانی ھەڵگیران
بەپێی رێككەوتنی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا، پێشتر بڕیار درابوو ئەو خاڵە گومرگییانە لابدرێن، كە لەنێوان شارەكانی كەركووك و ھەولێر و سلێمانی دانرابوون.
لە دوا كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقدا بڕیاردرا، كە پێناسی گومرگی ھەرێم و عێراق وەك یەكی لێبكرێت.
K24
