مەسروور بارزانی بەشداری کۆنگرەی ئاسایشی میونخ دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی شوباتی ٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک، کە پێکهاتووە لە سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی میونخ، کە بریارە لە ١٥ی مانگ دەست پێبکات بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت.
بڕیارە لە پەراوێزی کونگرەکە مەسرور بارزانی چەندین دیدار و چالاکی لەگەڵ شاندی دیپلۆماسی و ئەمنی و ئەندام پەرلەمانی وڵاتانی بەشدار ئەنجام بدات.
kdp-
