نیعمەت عەبدوڵڵا: پێویستە پەلە لەپێکھێنانی پەرلەمان و حکوومەت بکرێت

نیعمەت عەبدوڵڵا: پێویستە پەلە لەپێکھێنانی پەرلەمان و حکوومەت بکرێت
سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان گوتی، پێویستە کۆبوونەوەی ١٨ی مانگ لە کاتی خۆی ئەنجام بدرێت و ھیچ کێشەیەک نەبێتە بەربەست لەبەردەم ئەو کۆبوونەوەیەدا، چونکە ناکرێت خەڵکی کوردستان چیتر لە چاوەڕوانیدا بمینێتەوە.

سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان، نیعمەت عەبدوڵڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێویستە لایەنە سیاسییەکان پەلە بکەن و چیتر خەڵکی کوردستان لە چاوەڕوانیدا نەھێڵنەوە کە دەنگیان پێ داون بۆ ئەوەی پەرلەمان دەستبەکار بێت و حکوومەتی نوێ دروست بکرێت، چونکە ناکرێت چیتر دوا بخرێت و کاتی ئەوە ھاتووە زیاتر کات بەفیڕۆ نەدرێت، چونکە زۆر کار لەپێش پەرلەمان و حکوومەت ھەیە، بۆیە گرنگە ١٨ی مانگ کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت و دەستەی نوێی سەرۆکایەتی دیاری بکرێت و ھیچ شتێک نەبێتە ئاستەنگ لەبەردەم ئەو کۆبوونەوەیەدایە."

نیعمەت عەبدوڵڵا گوتیشی: "ھۆکاری دواکەوتنی دەستبەکاربوونی پەرلەمان و حکوومەت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دۆسییەکان تێکەڵ دەکرێن، بۆیە پێویستە ئەو کۆبوونەوەیەی دیاری کراوە لە وادەی خۆیدا بکرێت."

عەبدوڵڵا باسی لەوەش کرد: "ئێستا ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریدایە و پێویستە لە ھەرێمی کوردستان پەرلەمان و حکوومەت ھەبێت، بۆ ئەوەی ڕۆڵیان تێیدا ھەبێت، چونکە گۆڕانکارییەکان بەبێ ھەرێمی کوردستان نابن."

عەبدوڵڵا گوتیشی: "ئێمەش وەکو یەکێتیی پەرلەمانتاران بەرنامەی خۆمان بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادە کردووە و ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی پێکھێنانی حکوومەتین بۆ ئەوەی بەرنامەی خۆمانیان پێ بدەین و پشتگیری لەو حکوومەتە بکەین."
kdp-
Top