بڕیارێک لەبارەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو دەدرێت

بڕیارێک لەبارەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو دەدرێت
لەبارەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ ئەو منداڵانەی کە تازە لە دایک دەبن ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکرێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە کە منداڵی‌ تازه‌ له‌دایكبوو پێویسته‌ فۆڕمی كارتی نیشتمانی ‌بۆ پڕبکرێتەوە.

ڕوونیش کراوەتەوە، به‌ بڕیارێکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراق ئه‌و منداڵانه‌ی تازه‌ له‌دایك ده‌بن پێویسته‌ دوای 3 مانگ فۆڕمی‌ كارتی‌ نیشتمانیان بۆ پڕبکرێتەوە و له‌گه‌ڵ (بیان ولاده‌) ئاماده‌ بكرێت بۆ مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌.
لە ڕونکردنەوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە ده‌بێت دایك و باوكی‌ منداڵه‌كه‌ش مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ بكه‌ن.


پێداویستییەکانی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی:


ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی‌ دایك و باوك (نسخه‌ی‌ أصلی)
پێناسی باری شارستانی‌ دایك و باوك (نسخه‌ی‌ أصلی)
كارتی‌ زانیاری‌ سه‌رۆك خێزان (نسخه‌ی‌ أصلی)












باسنيوز
Top